عێراق؛ شه‌ڕو پێكدادانی هێزه ئه‌منییه‌كان‌و داعش له موسڵ درێژه‌ی هه‌یه
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هێزه‌كانیان ئاماده‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌ری خۆرئاوای موسڵ.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند، هێزه هاوبه‌شه‌كان زۆربه‌ی ناوچه‌كانی به‌ری خۆرهه‌ڵاتی موسڵیان له داعش پاك كردۆته‌وه. به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌ییه‌كه، له سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانی باكور‌و باشور‌و خۆرئاوای موسڵ، هێزه ئه‌منییه‌كان به ئاراسته‌ی ناو شاره‌كه پێشڕه‌ویی ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، هێزه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته لێواری ڕووباری دیجله كه هه‌ردوو به‌ری موسڵ به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و له میحوه‌ری باشووریشه‌وه، له لێواری شاره‌كه‌دان.
ڕائد شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی: چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌رووی خۆیانن بۆ ده‌ستپێكردنی هێرش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی داعش‌و كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی نوێی شه‌ڕ له ناو موسڵدا.